خولی ئیسپانیا لە کاتی بەڕێوەچوونی مۆندیال چی بەسەر دێت؟

ڕایەڵەی یانەکانی خولی ئیسپانیا بە هاوکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، کار بۆ ئەوە دەکەن لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی مۆندیال یانەکانی لالیگا لە یاریکردن بەردەوام بن.

بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، مۆندیالی قەتەر لە وەرزی زستان و بەتایبەت لە ڕێکەوتی 13ی تشرینی دووەمی 2022 دەستپێدەکات و لە 18ی کانوونی یەکەمی هەمان ساڵ کۆتایی دێت.

لەو کاتەدا سەرجەم خولە ناوخۆیییەکانی کیشوەری ئەوروپا ڕادەگیرێن، بەو پێیەی ڕێژەیەکی زۆری یاریزانان بەشداریی چالاکییە نێودەوڵەتییەکە دەکەن.

ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا بە هاوکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریداوە، بەردەوامی بە خولی پلە دوو و خولەکانی خوارتر بدەن.

لەسەر ئاستی خولەی پلە یەک (لالیگا) 350 بۆ 400 یاریزان بێکار دەبن، بەپێی خشتەی دیاریکراو ئەو کۆمەڵە یاریزانە 10 ڕۆژ پشوویان پێدەدرێت و دواتر بەکۆمەڵ گەشتی وڵاتانی ئەمریکای لاتین و مەکسیک دەکەن بۆ ئەنجامدانی یاریی دۆستانە، بە مەرجێک یارییەکان هاوکات نەبن لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەکانی مۆندیال.

بەم هەنگاوە، لالیگا داهاتێکی زیاتر کۆ دەکاتەوە، هەروەها پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ کیشوەری ئەمریکای لاتین و ناوەند بەهێزتر دەکات.

بابەتی پێشتر

گرانترین کڵاوی جیهان نرخەکەی چەندە؟

بابەتی دواتر

ئۆكرانیا: ڕوسیا گەنمەكەمان دەدزێت و دەینێرێت بۆ سوریا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دوای 14 ساڵ له‌ ئۆڵدترافۆرد بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یونایتد تۆمارکرد

  ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانیئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وتی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد میوانداری ئارسیناڵی…
Total
0
Share