بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی و وەزیرەكانی كابینەكەی پێشووی حكومەتی عێراق خانەنشین كران.
بەپێی نووسراوێك كە واژووی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی لەسەرە و تێیدا كە نووسراوەكە لە 1ی 11ی 2022 دەركراوە و تێیدا هاتووە بڕیار دراوە بە خانەنشین كردنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیرەكانی كابینەی پێشووی حكومەتی عێراق ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە متمانە بە كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق درا.