داریۆ نامۆ لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی فینلانداوە بانگهێشی هەڵبژاردەکە کراوە و ئەو یاریزانەش چاوەڕوانی هەڵبژاردەی عێراقە.
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزانی داریۆ نامۆ کە یاریزانێکی کوردە و لە ڕیزی یانەی دەندیی یونایتدی فینلاندیی یارییدەکات، ڕایانگەیاندووە، ئەو کوڕە کوردە ماوەی دوو کاتژمێر لەگەڵ ڕاهێنەر هەڵبژاردەی فینلاند و سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی هەڵبژاردەکە کۆبوونەوەیانکردووە و هەوڵی تەواویانداوە یاریزانەکە پەیوەندی بە هەڵبژاردەکەیانەوە بکات.
لەبەرانبەریشدا، یاریزانە کوردەکە تا ئێستا لە پێناو هەڵبژاردەی عێراق وەڵامی کۆتایی بە هەڵبژاردەی فینلاند نەداوەتەوە و چاوەڕوانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و عەدنان دەرجالە.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوانەش، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق پەیمانی بە داریۆ داوە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ گراهام ئاڕنۆڵد ئەنجامبدەن لەپێناو بانگهێشتکردنی بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق، بەڵام تا ئێستا ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجامنەدراوە و باوکی یاریزانەکەش دەڵێت، “ئەگەر وەڵامی کوڕەکەم نەدرێتەوە بە ناچاریی بە داواکارییەکانی یەکێتیی تۆپی پێی فینلاند قایلدەبێت”.