سان جێرمان پێش ڕیاڵ و سیتی کەوتوووە

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئیسپانیا، یانەی پاریس سان جێرمان ئەو یانەیەیە کە لەم وەرزەدا زۆرترین داهاتی چامپیۆنزلیگ بەدەستدەهێنێت و لەم بوارەدا لە سەرجەم یانەکانی دیکە بەهێزترە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی، یانەی پاریس سان جێرمان لەم وەرزەدا داهاتی 98.04 ملیۆن یۆرۆی لە چامپیۆنزلیگ بەدەستهێناوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیاڵ مەدرید 96.93 ملیۆن یۆرۆی بەدەستهێناوە، مانچستەر سیتی لە پلەی سێیەمدا سەرکەوتوو بووە لە کۆکردنەوەی داهات بەبڕی 89.69 ملیۆن یۆرۆ.

بایرن میونشن بە 87 ملیۆن یۆرۆ پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە، پاشان چێڵسی بە 83.7 ملیۆن یۆرۆ، دواتر لیڤەرپوڵ بە 83.3 ملیۆن یۆرۆ پلەی شەشەمی بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

تین هاگ دڵی "خانمە پیرەکە" دەردەکات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی بۆ یەكێتیی ژنان: پێویستە گۆڕانكاری لە كار و چالاكییەكاندا بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share