توخێل چاوەڕوانی ئەنجامەکانی بایرنە

تۆماس توخێل، ڕاهێنەری پێشووی یانەکانی پاریس سان جێرمان و چێڵسی چاوەڕوانی ئەنجامەکانی یانەی بایرن میونشن و شکستی جولیان ناگیلسمانە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی، لەم وەرزەدا جولیان ناگیلسمان نەیتوانیوە هاوسەنگی ژووری جلگۆڕینەکان و خۆشەویستی یاریزانانی بایرن میونشن بەلای خۆیدا ڕابکێشێت، لە دوای یەکسانبوونەکانی یونیۆن بەرلین، بوروسیا مونشنگلادباخ و شتوتگارت، یاریزانان و ئیدارەی یانە بە گومانەوە لە بارودۆخەکە دەڕوانن.

ئەگەر ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکان هەمان ئەو ئەنجامە خراپانە دووبارە بکاتەوە، داهاتووی لە بایرن دەکەوێتە مەترسییەوە.

بێلد نووسیویەتی، تۆماس توخێل لە ئێستادا پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەماوە و دەیەوێت بە خێرایی تێکەڵ بە بواری ڕاهێنان ببێتەوە، ئیدارەی بایرن بەجدی بیر لەوە دەکەنەوە بیکەن بە جێگرەوەی ناگیلسمان، بە تایبەت کە ئەزموونێکی باشی لە خولی ئەڵمانیا هەیە و پێشتر ڕاهێنەری دۆرتمۆند و ماینز بووە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی هەڵمەتێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران هاوکارمان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕازیل گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندیی فیفا

هەڵبژاردەی بەلجیکا لوتکەی ڕیزبەندیی هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکانی لەدەستدا، لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی بەڕازیل گەڕایەوە لوتکە. بەپێی نوێترین ڕیزبەندیی کە لەلایەن…
Total
0
Share