گواردیۆلا گومانی لە گۆندوگان هەیە

پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی گرێنتی بەردەوامبوونی جواو کانسێلۆی کردووە، بەڵام نەیتوانیوە مانەوەی ئیلکای گۆندوگانی ئەڵمانی یەکلاییبکاتەوە.

دوای دروستبوونی گومان لەسەر داهاتووی جواو کانسێلۆ، یاریزانە پۆرتوگالییەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “پێویستم بە کات بوو بۆ خۆگونجاندن لە سیتی، ئێستا زۆر باش خۆم گونجاندووە و هیوادارام چەندین وەرز لێرە یاریبکەم، چونکە زۆر هەست بە بەختەوەری دەکەم.”

تۆڕی “فووتبۆڵ ئینسایدەر” ئاشکرایکردووە، ئیلکای گۆندوگان لە هاوینی 2023 گرێبەستەکەی کۆتاییدێت، تاوەکو ئێستا ڕەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی دەرنەبڕیوە، واتا لە مێرکاتۆی زستانی 2023 دەتوانێت ڕێککەوتن لەگەڵ یانەیەکی دیکەدا بکات و لە هاوینی 2023 بێبەرامبەر بڕوات.

ئیدارەی سیتی بە گومانە لە گۆندوگان، لە کاتێکدا چەندین یانەی ئەڵمانی و ئیتاڵی ئامادەییان دەربڕیوە ئۆفەری پێشکەش بکەن.

بابەتی پێشتر

"ئێستا" نوێترین زانیاری لەبارەی خوولی ئەفسەران ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

کۆلیبالی: لە لەندەنەوە بە ڕاکردن دەچمە شاری ناپۆلی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share