فێستیڤاڵی شانۆی کەرکوک ئاڵۆزیی تێکەوت

فێستیڤاڵی شانۆی کەرکوک ئاڵۆزیی تێکەوت و ڕێگری لە میوانەکانی وڵاتانی دراوسێ کراوە چالاکییەکانیان ئەنجامبدەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە فێستیڤاڵی شانۆی کەرکوک لە سەنتەری رۆشنبیریی کەرکوک بەڕێوەبچێت و چەندین گرووپی شانۆکار و هونەرمەندی شارەکە و وڵاتان تیایدا بەشداربن، “بەڵام ڕێگریکرا لەوەی ئەو هونەرمەندانەی خەڵكی وڵاتانی دراوسێن بێنە کەرکوک”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەهۆی ئەوەی میوانەکان مافی مانەوەی عێراقییان نەبووە و تەنها ئیقامەی هەرێمی کوردستانیان هەبووە، لە لایەن ئیدارەی پارێزگای كەركوك و حکومەتی عێراقەوە رێگریکراوە لەوەی بچنە کەرکوک و شانۆگەرییەکانیان نمایشبكەن.

پەیامنێری ئێستا لە زاری رێكخەرانی فێستیڤاڵەكەوە دەڵێت، گۆڕانکاری لە فێستیڤاڵەكەدا کراوە و ئەو شانۆکار و هونەرمەندانەی لە وڵاتەکانی دراوسێوە هاتوون، دەتوانن لە چەمچەماڵ و قەرەهەنجیر چالاکییەکانیان ئەنجامبدەن.

بابەتی پێشتر

پادشای بەریتانیا بەبێ بووكەڵەكەی بۆ هیچ شوێنێك ناچێت

بابەتی دواتر

جۆرێك نوقڵ كە لە شێوەی جگەرە دروستكراوە دەفرۆشرێتە منداڵان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا خواردنەکەیان ماددەی هۆشبەری تێدابووە و هەرای ناوەتەوە

ئامادەبووانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ئەمریکا خواردنێکیان پێدراوە ماددەی هۆشبەری تێدابووە، بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،…
Total
0
Share