(ڤیدیۆ) ناپۆلی به‌ جیاوازی هه‌شت خاڵ له ‌پله‌ی یه‌که‌می کالچیۆدا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتالانتا بێرگامۆ تۆمارکرد‌.

یانه‌ی ناپۆلی له‌ یاریگای “جیویس” بووه‌ میوانی ئاتالانتا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی لوچیانۆ سپالێتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “پارتینۆپێ” له‌ خوله‌که‌کانی 23، 35 له‌لایه‌ن ڤیکتۆر ئۆسیمین و ئیلیف ئیلماسه‌وه‌‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی ئاتالانتا له‌ خوله‌کی 19 له‌لایه‌ن ئیدیمۆلا لۆکمانه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، ناپۆلی ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (35) و به‌ جیاوازی هه‌شت خاڵ به‌رامبه‌ر ئاتالانتای دووه‌م له‌‌‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی ئیتاڵیا جێگیربوو، هه‌رچی یانه‌ی ئاتالانتایه‌ به‌ 27 خاڵه‌وه‌ له ‌پله‌ی دووه‌مدا به‌ ناجێگیری مایه‌وه‌، به‌وپێیه‌ی میلان به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ سپیزیا ده‌توانێت پله‌ی دووه‌م بگرێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

سەدر پێنج كەسی دەركرد

بابەتی دواتر

تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی تەقییەوە و 12 كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share