سەدر پێنج كەسی دەركرد

سەرایا سەلام باڵی سەربازیی رەوتی سەدر، پێنج كەسی لە ریزەكانی دەركرد و هۆكاری بڕیارەكە دەگەڕێنێتەوە بۆ “ناڕێكیی رەفتاریان”.

لە راگەیەندراوێكدا كە بەرپرسی گشتیی سەرایا سەلام واژووی كردووە و ئەمڕۆ شەممە بڵاوكراوەتەوە، بڕیاری دەركردنی پێنج ئەندامی گرووپە چەكدارەكەی سەر بە رەوتی سەدر ئاشكراكراوە كە چواریان لە بەغدادن و پێنجەمیان لە پارێزگای بابلە.

راگەیەندراوەكەی نووسینگەی بەرپرسی گشتیی سەرایا سەلام ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە هۆكاری دەركردنی ئەو پێنج ئەندامەیان، “رەفتاری ناڕێكیانە” و هەموو ئەندامەكانی سەرایا سەلامی ئاگاداركردووەتەوە بایكۆتیان بكەن و بە هیچ جۆرێك مامەڵەیان لەگەڵدا نەكەن.

دەشڵێت، ئامانج لە دەركردنی بڕیارەكە، “پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و پارێزگاریكردنە لە ناوبانگی دامەزراوە سەربازییەكە” بەو پێیەی ئەو پێنج كەسە “سەرپێچیی كارگێڕییان كردووە و رەفتاریان ناڕێك بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پڕكردنەوەی شوێنی پەرلەمانتارانی سەدر كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە بۆ سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی نوێ لەجێگای پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكانی ڕەوتی سەدر. كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share