ماددەی دیكە بۆ بەشەخۆراكی مانگانە زیاددەكرێت

حكومەت بە فەرمی بڕیاری دا ماددەی دیكە بۆ بەشەخۆراكی مانگانە زیادبكرێت و وادەی دابەشكردنی راگەیەندرا.

تاڵب حەمدانی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، هەوڵی باشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە دەدەن و لە هەمان كاتدا دەیانەوێت هاوسەنگیی بازاڕ رابگرن و نرخی خۆراك جێگیرببێت.

بەپێی وتەی حەمدانی، ماددەی دیكە بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان زیاددەكرێت بەبێ ئەوەی ژمارە و جۆری ئەو ماددانە ئاشكرابكات، ئەمەش دوای لێدوانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران دێت كە وەزارەتی بازرگانیی راسپارد بەشەخۆراكی مانگانە هەمەجۆر بكرێت.

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی خۆراك وتیشی، “لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا یازدەیەمین بەشەخۆراكی مانگانەی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت و مانگانە پرۆسەكە بەردەوامدەبێت”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر وردەكاری ڕووداوەكەی سەر شەقامی 100 مەتری بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئەمیرێكی داعش كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: چ لۆژیكێكە لایەنێكی كوردی داوای حكومەتی زۆرینە بكات، كە لە ‏پەرلەمان و حكومەت كەمینە بین؟

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی سەبارەت بە دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوەی…
Total
0
Share