پەیمان عیزەدین: ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ بوو بۆ پارتی

پەیمان عیزەدین

پەرلەمانتارێكی پێشوو ئەمڕۆ بە رۆژێكی گرنگ بۆ پارتی ناودەبات بەهۆی وازهێنان لە عینادیی سیاسی و راگەیاندنی یەكخستنیی هێزی پێشمەرگە و دەشڵێت، یەكلاكردنەوەیان پارتی دەخاتە بەردەم چەند دۆسیەیەكی دیكەی گرنگی کراوەوە.

پەیمان عیزەدین، ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان لە نووسینێكدا دەڵێت، ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ بوو بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بە “چوونە ژێرباری بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی بازرگانیی پاریس و وازهێنان لە عینادیی سیاسی و رێکكەوتنی نوسراو بۆ رادەستکردنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە عێراق دوای دە ساڵ لە تاڵانفرۆشکردنی نەوتی هەرێم و بێبەشکردنی زۆرینەی خەڵکی هەرێم لەو سەروەتە نیشتیمانییە و بەکارهێنانی بۆ بەهێزکردنی پایەکانی بنەماڵە و بەرهەمهێنانی ناعەدالەتیەکی بێ وێنە”.

پەیمان عیزەدین هۆكارێكی دیكەی مێژوویی بوونی ئەمڕۆ دەگەڕێنێتەوە بۆ “راگەیاندنی یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەڕێی پێکهێنانی دوو فیرقەوە، هەرچەندە (پارتی) بۆ ئەو دوو فیرقەیەش تائێستا نەیانتوانیوە دەستبەرداری دابەشکاری حیزبیی ببن و تائێستاش بێ تەزکیەی حیزبی کەس نابێتە پێشمەرگە”.

دووپاتیشیكردەوە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا ئەم دوو رووداوە درەنگوەختەی ئەمڕۆ، پارتی دەبەنە قۆناغێکی جیاواز و نوێ لە پڕۆسە حکومڕانیی، چ لەبەرامبەر عێراق و چ بەرامبەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی.

لە كۆتاییشدا دەڵێت، یەكلاكردنەوەی ئەو دوو دۆسیەیە پارتی دەخاتە بەردەم چەند دۆسیەیەكی دیكەی گرنگی کراوەوە، لەوانە دۆسیەی ئازادیی رادەربڕین، کاری رۆژنامەوانی، ناسەربەخۆیی دادگا و دابەشبوونی ئەنجومەنی دادوەری بەسەر پارتی و یەکێتیدا، کە ئەمڕۆبێ یا سبەی، بەخۆشی بێ یا بە فشار دەبێت گۆڕانکارییان بەسەردابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ: لە ماوەی 24 کاتژمێردا 43 کەس بەهۆی خۆڵبارین گەیەندراونەتە نەخۆشخانە

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ،  رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 43 حاڵەتی هەناسەتەنگی بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمارکراون”. شەریف رەحیم، وتەبێژی…
زیاتر ببینە

ژمارەیەک پەرلەمانتاری هەرێم لەسەر یاسای هەڵبژاردنی عێراق یاداشتێک ڕادەگەیەنن

ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیا جیاکانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوایەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن و…
Total
0
Share