پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: جیابوونەوەی هاوسەران کێشە بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دروستدەکات

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، جیابوونەوەی هاوسەران کێشە بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دروستدەکات.

ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، زۆرترین گرفت کە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکدا دروستدەبێت، جیابوونەوەی هاوسەرانە بەجۆرێک هەندێک جار پیاوەکە دەچێتە ناو سیستمەکەوە هاوژینەکەی کە لێی جیابووەتەوە دەکوژێنێتەوە یان بە پێچەوانەوە، ژنەکە داغڵدەبێت و پیاوەکەی دەکوژێنێتەوە.

وتیشی، کێشەیەکی دیکە هەبوونی یاریی پەبجییە لەنێو مۆبایلەکاندا، چونکە وادەکات لۆکەیشنەکە بگۆڕدرێت و بەوەش هاوڵاتییان لە بەشەخۆراکی مانگانە بێبەش دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە کاری حکومەتی داهاتوو بە ئاراستەی گەشەپێدانی ئابوری هەموو ناوچەکانی عێراق بێت

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا، بە مەبەستی راگۆڕینەوە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی…
Total
0
Share