وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: نەوتی سپی بەسەر نزیكەی 199 هەزار خێزاندا دابەشكراوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا نزیكەی 40 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیكەی 199 هەزار خێزاندا دابەشكراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تاوەكو ئێستا نزیكەی 40 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیكەی 199 هەزار خێزان دابەشكراوە كە دەكاتە 23% كۆی نەوتی دابەشكراو.

پێشتریش راگەیەندرا كە لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە دەستكراوە بە دابەشكردنی نەوتی سپی لە شاری سلێمانی و سەرەتا لە مەڵبەندی یەكەوە دەستیپێكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە داوای پابەندبوونی زیاتر بە دەوامەوە لە فەرماندەكان دەكات

وەزیری پێشمەرگە داوا لە فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە دەكات، زیاتر پابه‌ندبن به‌ دیسپلینه‌ سه‌ربازییه‌كان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركەكانیان و جه‌ختكردنه‌وه‌…
Total
0
Share