زانیاریی نوێ لەبارەی راگەیاندنی لیستی مووچە

وەزارەتی دارایی هەرێم دەستی بە ئامادەکردنی لیستی مووچە کردووە و تا شەممەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، لەدوای ناردنی پارەی مووچەی مانگی چوار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، وەزارەتی دارایی هەرێم دەستی بە ئامادەکارییەکان بۆ راگەیاندنی لیستی مووچە کردووە، چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ کارەکان تەواوبکرێت و لیستەکە رابگەیەندرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، تا رۆژی شەممەی داهاتوو مووچەی مانگی چواری سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: یەكێك لە ئامانجەكانی دوا سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغداد پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بوو

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكێك لە ئامانجەكانی…
Total
0
Share