وتەبێژی یەکێتی: دەنگۆی رێککەوتنمان لەگەڵ پارتی لەسەر پۆستەکان رەتدەکەینەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی ئەرێنی بووە، بەڵام هیچ رێککەوتنێک ئەنجامنەدراوە.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 11ی شوباتی 2026، کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی لەنێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی، لە کەشێکی زۆر ئارام بەڕێوەچوو.

روونیشیکردەوە، لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ سەبارەت بە پرسە هەنوکەییەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وێڕای ئەرێنی بوونی کۆبوونەوەکە، لە بەشێک لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی رێککەوتن لەسەر پۆستەکان بڵاودەکرێنەوە، ئێمە بە رەسمی سەرجەم ئەم دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە، سەبارەت بەوەی هەر رێککەوتنێک ئەنجامدرابێت، ئەگەر رێککەوتنێک لەنێوان هەردوولادا هەبێت، بە رەسمی بۆرای گشتی بڵاویدەکەینەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: بەم نزیکانە لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ بەغداد دەنێردرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، کارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی لە قۆناغی کۆتاییدان. یادگار جەبار،…
زیاتر ببینە

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر راگەیەندراوێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر راگەیەندراوێكی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە. لە راگەیەندراوەكەی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر هاتووە، هەڵبژاردنی…
Total
0
Share