پۆلیسی دهۆک: بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کەسێک کوژرا

پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ لە قەزای شێخان گەنجێک کوژرا، هۆکارەکەشی بەپێی لێکۆڵینەوەی پۆلیس خراپ بەکارهێنانی ئامێری مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک ئاشکرایکرد، بەیانیی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای چڕە-ی سەربە قەزای شێخان گەنجێکی تەمەن 24 ساڵ کوژرا.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (محەمەد موسا محەمەد)ە و لەلایەن هاوڕێیەکییەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

پۆلیسی دهۆک دەڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوەکان هۆکاری ڕووداوەکە خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە.

تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسی شێخانەوە دەستبەسەرکراوە و بەپێی مادەی 406ی سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

ئیسپانیا دەستبەسەر یەختێكدا دەگرێت نرخەكەی 140 ملیۆن دۆلارە

بابەتی دواتر

ئەو نیشانانەی دەریدەخەن لە تووشبوون بە زۆر خۆری نزیكیت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ڕێگەنادەین لە پرۆسەی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەدا بەرژەوەندی حزبی زاڵبکرێت

ھاوسەرۆکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، ڕێگەنادەن لە پرۆسەی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەدا بەرژەوەندی حزبی زاڵبکرێت و دەبێت لە یەکگرتنەوەیان بنەماکانی یەکسانی،…
Total
0
Share