ئەو نیشانانەی دەریدەخەن لە تووشبوون بە زۆر خۆری نزیكیت

شارەزایان ئەو هەڵسوكەوت و نیشانانەی خواردن ئاشكرادەكەن كە دەریدەخات خۆت یان ئەندامێكی خێزانەكەت تووشی لەدەستدانی خۆكۆنتڕۆڵكردن بوون لەكاتی خواردندا.

زیادەڕەوی و تێكچوونی ژەمە خۆراك لە كاتێكەوە بۆ كاتێكی دیكە، سروشتییە، مرۆڤ كاتێك خواردنە خوازراوەكەی لەبەردەم دادەنێن تووشی دەبێت. ئەگەر ئەم دۆخەت ناوبەناو بەسەرهات كاتێك ماوەی نێوانیان دوورلەیەك بێت، مایەی نیگەرانی نییە، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردن تاڕادەیەك بە بەردەوامی رووبدات، لێرەدا پێویستە چاوخشاندنەوە بەو هەڵسوكەوتەدا بكرێت بۆ ئەوەی بزانین ئایا دەتوانین هەڵسوكەوتی نانخواردنمان كۆنتڕۆڵبكەین، یان لەدەست دەرچووە و ئەمەش زەنگی مەترسییە.

شارەزایان پێیانوایە ئەو تێكچوونە لە خواردن هاوشانی نیشانە دەروونی و جەستەییەكانە، بۆیە پزیشك زۆرجار پەنا بۆ پزیشكی دەروونی دەبات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو حەزە زۆرە بۆ خواردن.

بەپێی سایتی (WMN)ی ئەڵمانی كە تایبەتە بە تەندروستی و رۆشنبیریی، پێنج نیشانە دەریدەخات كە خۆت یان ئەندامێكی خێزانەكەت ئەو دۆخە ناسەقامگیرەی هەیە:

خواردن بە نهێنی
ئەوانەی تووشی ئەو تێكچوونە دەبن شەرمدەكەن لە خۆكۆنتڕۆڵ نەكردنیان، بۆیە پەنا بۆ خواردن بە دزییەوە دەبەن، رەنگە لە ناو ماڵ بەنهێنی بێت، یان چوونە دەرەوە و رۆیشتنە چێشتخانە بەتەنها، هەرچۆن بێت گرنگ ئەوەیە دووربن لە چاوی ئەوانی دیكە.

خواردن بەبێ هەستكردن بە برسێتی
سروشتییە خواردن بخۆیت كاتێك هەست بە برسێتی دەكەیت، بەڵام ئەگەر بە بەردەوامی بخۆیت، لەبەر ئەوەی وا هەستبكەیت كە پێویستت پێیەتی و هەستكردن بە برسێتی لەگەڵ نەبوو، لێرەدا گرفتێكی تەندروستی لەئارادایە.

خواردن بە خێرایی زۆر
خواردن بە خێرایی زۆر و قوتدانی خۆراك نیشانەیەكی باوی خولیابوونە بۆ خواردن. تووشبووان هەوڵدەدەن بڕێكی زۆر لە ماوەیەكی زۆر كورتدا بخۆن.

ناتوانیت واز لە خواردن بهێنێت
سەبارەت بەوانەی تووشی تێكچوونی خواردن بوونەتەوە، راوەستان لە خواردن بۆ ئەوان گرفتە. هەموو كاتێك دەیانەوێت قەناعەت بە خۆیان بهێنن كە بڕێكی كەمی دیكە دەخۆن و دوای ئەوە دەوەستن، ئەو كارە زیاتر لە جارێك لە ژەمەكاندا دووبارە دەكەنەوە.

هەستكردن بە تاوان پاش خواردن
هەستكردن بە تاوان هاوەڵی هەمیشەیی ئەوانەیە كە بەدەست تێكچوونی زۆرخۆرییەوە دەناڵێنن. شەرم لە دۆخیان دەكەن و زۆرجاریش بەدەست خەمۆكییەوە دەناڵێنن، هەندێكیش هەست بە شەرمەزاری دەكەن لەو هەڵسوكەوتەیان.

ئەگەر ئەم نیشانانە یان هەندێكیت تیایە، باشترە چاودێریی هەڵسوكەوتی خۆراكیت بكەیت و هەوڵ بۆ كەمكردنەوەی خواردنی ژەمەكانت بدەیت. لێرەدا مەترسی ئەوە هەیە خواستت بۆ زیادەڕەوی لە خۆراك خواردن زیادبكات، بەدڵنیایشەوە، باشترە لە دۆخێكی وادا راوێژ بە پزیشك بكەیت.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی دهۆک: بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کەسێک کوژرا

بابەتی دواتر

ستۆپەکەی شێخ جەعفەر مەکتەبی سیاسیی پارتی دەشڵەژێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا خەرجنەکرێت تووشی تەنگەژەی تەندروستی دەبین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی خەرجکردنی پارەی هاندانی کارمەندانی نەخۆشخانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە پێویست ناودەبات، هۆشداریدەدات لەئەگەری بەردەوامیی مانگرتنیان…
Total
0
Share