وازهێنانی پیکێ، دوو دەرگای دیکەی لە بارسا کردەوە

وازهێنانی جێرارد پیکێ دەرگای دوو گرێبەستی بە ڕووی یانە کەتەلۆنییەکەدا کردووەتەوە، یەکەمیان لەسەر ئاستی فرۆشتنە و دووەمیان لەسەر ئاستی کڕین.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی، ڕۆیشتنی جێرارد پیکێ  و پاشەکەوتکردنی مووچە بەرزەکەی، دەرگای بە ڕووی ئیدارەی بەرشلۆنەدا کردووەتەوە لە مێرکاتۆی زستانەی 2023 گرێبەست پێشکەشی بێرناردۆ سیلڤا، یاخود هەر یاریزانێکی گەورەی دیکە بکات بۆ هەر پێگەیەک کە چاڤی خواستی لەسەر بەهێزکردنی بێت.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی “ئیل ناسیوناڵ بڵاویکردووەتەوە، یانەی ناپۆلی خواستی لەسەر گواستنەوەی جۆردی ئەلبا نیشانداوە، دوای ڕۆیشتنی پیکێ ئەگەرەکانی ڕۆیشتنی ئەلبا-ش بەهێزبووە، لە کاتێکدا یانە ئیتاڵییەکە ئامادەیی دەربڕیوە زیاتر لە هەشت ملیۆن یورۆ بەرامبەر واژۆکردنی گرێبەستەکەی پێشکەش بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ ئێڤه‌رتۆنی برده‌وه‌

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی ئێڤه‌رتۆن بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سیتی کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share