(ڤیدیۆ) مەغریب، ئیسپانیای لە مۆندیال کردە دەرەوە

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی مەغریب بردنەوەی بەرامبەر ئیسپانیا تۆمارکرد.‏

ئەمشەو دووشەممە، لە یاریگای (استاد المدینە التعلیمیە) و لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیال، هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و مەغریب ڕووبەڕووبوونەوە.

یارییەکە لە کاتی یاساییدا بە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لە کاتە زیادکراوەکانیشدا هەمان ئەنجام درێژەی کێشا و بە ناچارییەوە پەنا بۆ لێدانی یەکلاکەرەوە برا (پەناڵتی).

لە کۆتاییدا بە لێدانی پەناڵتی، هەڵبژاردەی مەغریب بە ئەنجامی (3-0) بردنەوەی تۆمارکرد.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مەغریب سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد، لە قۆناغی داهاتووشدا بەرامبەر براوەی یاریی نێوان پۆرتوگال و سویسرا یاریدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕادوکانو گه‌وره‌کانی تێپه‌ڕاند و نادال ماڵئاوایی له‌ سێنسیناتی کرد

ئیما ڕادوکانو، خانمه‌ تێنسزانی به‌ریتانی به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ ڤیکتۆریا ئازارینکا خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی 16ی پاڵه‌وانێتی سێنسیناتی. ڕادوکانو به‌…
Total
0
Share