فێردیناند بۆ مان سیتی: بە ڕیاڵ مەدرید هەڵمەخەڵەتێن

ڕیۆ فێردیناند، ئەستێرەی دێرینی مان یونایتد هۆشداری بە یانەی مانچستەر سیتی دەدات و دووپاتیدەکاتەوە، ڕیاڵ مەدرید گەورەی ئەوروپا و جیهانە.

فێردیناند کە لە ئێستادا شرۆڤەکاری کەناڵی “بی تی سپۆرت”ی بەریتانییە، لە شیکارییەکانیدا بۆ سەرکەوتنی مان سیتی بەرامبەر ئارسیناڵ، دەڵێت، “کەسێکی گەمژە نیم تاوەکو گومان لە توانا و ئاستی مانچستەر سیتی بکەم، ئەوان دەتوانن هەرسێ ناسناوی پریمەرلیگ، چامپیۆنزلیگ و فا کەپ بچننەوە، دەتوانن سەرجەم یارییەکانی داهاتووشیان ببەنەوە، ژمارەی خاڵەکانیان لە وەرزەکانی ڕابردوو ئەو ڕاستییەی سەلماندووە.”

لە هەمان کاتدا “فێردی” هۆشدارییان پێدەدات و دەڵێت، “ڕیاڵ مەدرید گەورەترینە، خاوەنی چەندین یاریزانی کوالێتی بەرزە و دەتوانن ئاستێکی ناوازە پێشکەشبکەن، ئەزموونی تەواویان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیتی، گرنگ نییە ئەوان چۆن و بە چ ئاستێکەوە دێنە بەرامبەر سیتی، مێژوویان ئەوەی دەرخستووە کە دەتوانن هەموو شتێک پێچەوانە بکەنەوە.”

بابەتی پێشتر

تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی دانیشتووانی عێراق دەگاتە چەند؟

بابەتی دواتر

ئەلیمانی لەبارەی مێسی-یەوە ڕاستییەکی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share