بە سەربازیکردنی زۆرەملێ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ئێمە لەگەڵ یاسای بەسەربازیکردنی زۆرە ملێداین، بەڵام لەم کاتەدا لە هەرێمی کوردستان جێبەجێناکرێت.

باڵانبۆ محەمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە رووی یاساییەوە، گەر پرۆژە یاسای خزمەتی ئاڵا رۆژی یەکشەممە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری لەبارەوە بدرێت، ئێمە لە هەرێمی کوردستان هەم دەتوانین وەک خۆی جێبەجێی بکەین، هەم دەتوانین لە پەرلەمانی وکوردستان هەمواری بکەین و جێبەجێی بکەین، بەڵام لەم کاتەی ئێستادا لە هەرێمی کوردستان ناتوانرێت جێبەجێبکرێت، ئێمەش وەک خودی خۆمان پێشتریش و ئێستاش لەگەڵ سەربازیی زۆرەملێدا بووین”.
باسی لەوەش کرد، “دۆخی هەرێمی کوردستان و بەغداد لە زۆر رووەوە جیاوازە، حکومەتی هەرێم لە توانایدا نییە مووچەی فەرمانبەرانی بە تەواوی بدات، جا بگات بەوەی سەربازی بەزۆرە ملێ جێبەجێ بکات و خەرجی و مووچەیان بۆ دابینبکات”.
ئاماژەی بەوەش کرد،”یەکێکی دیکە لەو کێشانەی ئێمە هەمانە ئەوەیە تا ئێستا هێزێکی نیشتیمانی یەکگرتوومان نییە، راستە دەوترێت هێزەکانی پێشمەرگە یەکیانگرتووەتەوە، بەڵام ئەمە لە رووی کردەییەوە بەو شێوەیە نییە و سیمای دوو حیزبی تەواو بەسەر هێزەکانەوە دیارە”.
ئاشکراشی کرد، “لە هەرێمی کوردستان هەزاران گەنج هەن و زانکۆیان تەواوکردووە بێ ئیش و کارن و دەرفەتی کاریان نییە، ئێمە بەو شێوەیە بێین داوای خزمەتی سەربازی زۆرەملێی لێبکەین رازی نابێت، چونکە ئەو گەنجە لە ئێستادا ئینتیمای نیشتیمانی لاواز بووە، هەرچەندە خۆی لە خۆیدا سەپاندنی سەربازی زۆرەملێ بۆ چاندنی ئینتیمای نیشتیمانییە لە ناخی گەنجەکانماندا”.

 

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ مردنی کەسێک و برینداربوونی چواری دیکەی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

دوای دوو مانگ لە رفاندنی شوانێک رزگارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی منداڵێكی ڕزگاركرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ئاگر لە ماڵێك لە گەڕەكی چوارباخ كەوتەوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی (بنكەی…
Total
0
Share