رۆژنامەیەکی ئیسپانی رایگەیاند، حکومەتی پرتوگال تاوتوێی پرۆژەیەک دەکات کە تێیدا رۆژانی دەوامی فەرمی بکاتە چوار رۆژ و هەموو هەفتەیەکش سێ رۆژ پشوو بێت.
رۆژنامەی El País ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ” حکومەتی پرتوگال سەرقاڵی تاوتوێکردنی پرۆژەیەکە بۆ ئەوەی لەسەرجەم کەرتی گشتی و تایبەتی وڵاتەکەی رۆژانی کارکردن بکاتە چوار رۆژ و لەبەرامبەردا سێ رۆژ پشوو بێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە ناوی ئەو کۆمپانیا و شوێنانە تۆماردەکرێت کە دەیانەوێت وەک ئەزموون پلانەکە جێبەجێ بکەن و لە هاوینی ساڵی داهاتووشەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
ئاشکراشی کرد، “ئامانج لە پرۆژەکە زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانە لە وڵاتەکەدا، بەڵام گەر کۆمپانیاکان هاوکار نەبن و بەدەنگ پرۆژەکە نەیەن ناتوانین پێ بنێینە قۆناغی دواتر”.
بڕیارە قۆناغی دووەمی جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیەی حکومەتی پرتوگال بکەوێتە سەرەتای ساڵی 2024.