بەشی ملیۆنێک کەسە.. ئۆکرانیا ڕوسیا بە ڕێگریکردن لە بارەگەنمێکی میسر تۆمەتبار دەکات

کونسوڵخانەی ئۆکرانیا لە قاهیرە، ڕوسیای تۆمەتبارکردووە بە ڕاگرتنی چوار کەشتی کە باری گەنم و گەنمەشامییان بۆ میسر هەڵگرتووە و لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە دەرچوون.

کونسەڵخانەکە ڕوونیکردەوە، کەشتیی “ریڤا ویند” دەتوانێت 27 هەزار تەن گەنمەشامی بۆ میسر بگوێزێتەوە، ئەمەش دەکاتە خواردنی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بە درێژایی مانگێک.

هەروەها “ڕوسیا مینی دەریایی لە دەریای ڕەشدا داناوە و ئەمەش بووەتە ڕێگر لە تێپەرینی کەشتییەکە لە بەندەری بیفیدینی-ی ئۆکرانیاوە بۆ میسر”.

بەپێی پێگەی “سکای نیوز” کەشتییەکە لەگەڵ سیانی دیکەدا بە ناچاری لە نزیکی شاری ئۆدیسای ئۆکرانیادا لایانداوە، بەڵام کونسوڵخانەی ڕوسیا لە قاهیرە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەمبارەیەوە نەداوە.

پێشتر ڕوسیاش ئۆکرانیای بە دانانی مین لە دەریای ڕەشدا تۆمەتبارکردبوو و وایلێکدابووەوە کە بە مەرامی پەکخستنی جموجووڵی دەریاوانیی نەودەڵەتی ئەم کارەی کردووە، هەروەها ئاماژەشی بەوەدابوو ڕەنگە مینەکان بگەنە گەرووی بۆسفۆر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی شاره‌زوور به‌ تۆمه‌تی ‘دزیكردن’ كه‌سێكی ده‌ستگیر كرد

ئاسایشی شاره‌زوور ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند، كه‌ “كاری دزیكردن و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماركێت بووه‌ به‌ ده‌مامكه‌وه‌”. به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زوور…
زیاتر ببینە

پارتی كرێكاران: نایەكسانی ساڵانە بەبڕی 43 ملیار دۆلار زیان بە ئابوریی بەریتانیا دەگەیەنێت

بەپێی ئەو شیكارییە نوێیانەی پارتی كرێكارانی بەریتانیا لەگەڵ رۆژنامەی (ئیندیپێندت) ئەنجامیداوە، نایەكسانی لە بازاڕی كاردا ئابوریی بەریتانیای تووشی…
Total
0
Share