چیرۆکی 88هەمین هاوسەرگیری پیاوێکی 61 ساڵ

پیاوێکی تەمەن 61 ساڵی ئیندۆنیزی بۆ 88 هەمین جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.

پیاوەکە بە کان ناوی دەبەن تەمەنی 61 ساڵە و دانیشتووی ناوچەی جاوەی رۆژئاوایە لە ئیندۆنیزیا، چیرۆکەکەی لەو کاتەوە دەستپێدەکات کە تەمەنی 14 ساڵ بووە و بۆ یەکەمینجار هاوسەرگیری کردووە.

کان دەڵێت، “هاوسەری یەکەمم تەمەنی دوو ساڵ لە من گەورەتر بوو، بۆ ماوەی دوو ساڵ بەیەکەوە ژیاین، بەڵام ئەو بەرگەی هەڵسوکەوتە خراپەکانی منی نەگرت و جیابووینەوە لە دوای ئەویش 86 جاری دیکە هاوسەرگیرم کرد”.

باسی لەوەش کرد، “ئەو ژمارە هاوسەرگیریەم کرد، بۆ ئەوەی خۆم لە گوناح بپارێزم، بەڵام من بە تێپەڕبوونی کات تەنها هاوسەری یەکەمم خۆشدەویست و دەمویست بگەڕێتەوە بۆ لام.

لە چەند رۆژی رابردوودا دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 55 ساڵ، کان هاوسەرگیری لەگەڵ هاوسەری یەکەمی کردەوە و کۆتایی بەو ژمارە هاوسەرگیریکردنە زۆرەی ژیانی هێنا.

 

بابەتی پێشتر

چین ئامادەیی خۆی بۆ جەنگ راگەیاند

بابەتی دواتر

پرتوگال لە هەر هەفتەیەکدا سێ رۆژ دەکاتە پشوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share