تەرمێکی دیکەی رووداوی نوقمبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە سێشەممەی رابردوودا لە دەریای ئیجە دۆزرایەوە و بەمەبەش ژمارەی ئەو کەسانەی لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 23 کەس.
دەزگای لوتکە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، “سەرلە بەیانی ئەمڕۆ تەرمێکی دیکە دۆزراوەتەوە، لە رووداوی یەختە نوقومبووەکەی رۆژی سێشممەی هەفتەی رابردوو دا بووە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووەکاندا بەردەوامە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە گەڵ کاپتنی یەختەکە دەستیپێکردووە و بەدواداچوونەکان بەردەوامی هەیە، تا ئێستا ناسنامەی ئەو تەرمانەی کە دۆزراونەتەوە نادیارە”.
ئاشکراشی کرد، “بە دۆزینەوەی تەرمێکی دیکە ژمارەی تەرمەکان گەشتە 23 تەرم کە 12 پیاو و شەش ئافرەت و سێ منداڵی کوڕ و دوو منداڵی کچ و 12 ڕزگار بوو ، کە تەواوی ڕزگار بووەکان باری تەندروستیان جێگیرە و گواستراونەتەوە بۆ کەمپی ئازاد لە ئەمگدەلێزا”.