“خۆشەویستی حەڵاڵە”.. مزگەوتێکی ئەڵمانیا ئاڵای هاوڕەگەزخوازان بەرزدەکاتەوە

لە بەرلین ناوەندێکی ئیسلامی کە خۆی وەک یەکەم “مزگەوتی لیبراڵی” ناودەبات لە ئەڵمانیا، پێشتریش ڕێگەیدا بۆئەوەی ژنان و پیاوان بە تێکەڵی نوێژی بەکۆمەڵ لە مزگەوتەکەدا بکەن، لە دوایین کاریدا بە ناونیشانی “خۆشەویستی حەڵاڵە” ئاڵای پەلکەزێڕینەی بەرزکردەوە و پاڵپشتیی لە هاورەگەزخوازان دەکات.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەو مزگەوتە ناوی مزگەوتی “ئیبن ڕوشد-گۆتە”یە،  کە ناوەکەی لێکدراوی ناوی فەیلەسوفی عەرەب ئەندەلوسیی ئیسلامیی ئیبن ڕوشد و نیشانەی ڕۆشنبیریی ئەڵمانی شاعر و نووسەر یوهان گۆتە-یە.

ڕۆژی هەینی ئەو مزگەوتە لەسەر دیوارەکانی دەرەوەی ئاڵای پەلکەزێڕینەی بەرزکردەوە بۆ پاڵپشتیکردن لە هاوڕەگەزخوازان لە ئاهەنگی “مانگی شانازیدا”، مەلای ئەو مزگەوتە یەکێک بوو لە ئامادەبووانی بەرزکردنەوەی ئاڵای هاورەگەزخوازان و پاڵپشتی لێکردنیان.

مەراسیمەکە لەدوای نوێژی هەینی لەو مزگەوتەدا ئەنجامدرا، بەشێک لە ئامادەبووان ئاڵای بچوکی پەلکەزێڕینەیان بە جلەکانیانەوە کردبوو، بەهەردوو زمانی عەرەبی و ئەڵمانی لەسەری نووسرابوو “خۆشەویستی حەڵاڵە”.

لەوبارەیەوە محەمەد کتاب کە یەکێکە لە شەش ئیمامی مزگەوتەکە دەڵێت، ناوەندکە شوێنێکی پارێزراوە بۆ سەرجەم بۆچوونە جیاوازەکان، بۆیە دەکرێت لایەنی ڕۆحی ئەو کەسانە ئارامبکاتەوە”.

وتوویەتی، “هیوادارم مزگەوتەکانی دیکەش ئەو ئاڵایە بەرزبکەنەوە، یان بە ڕێگای جیاوازی دیکە پاڵپشتی لە هاوڕەگەزخوازان بکەن”.

لەلایەکی دیکەوە مارک ئیریک لیمان داکۆکیکار لە مافەکانی هاورەگەزخوازان دەڵێت، “بەرزکردنەوەی ئاڵای هاوڕەگەزخوازان لە ناوەندێکی لەو شێوەیەدا پاڵپشتییەکەی گەورەیە کە چاوەڕوان نەکراوبوو بۆمان”.

مزگەوتی ئیبن ڕوشد-گۆتە، پێش پێنج ساڵ دروستکراوە و بەوە ناسراوە ژمارەیەکی زۆر لە قەدەغەکراوە باوەکان و هێڵە سوورەکانی ناو ئاینی ئیسلامی شکاندووە و ڕێگەشدەدات بە هەموو پێکهاتە و کەمینە جیاوازەکان خواپەرستی و نوێژەکانیان لەو مزگەوتەدا بکەن.

بابەتی پێشتر

عێراق.. لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشکرایە سەر بارەگای بزوتنەوەی ئیمتیداد

بابەتی دواتر

کەشناسی: بەدرێژایی ئەمڕۆ ڕەشەبا بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share