خالید شوانی: هیوادارین دوای بڕیارەکەی دادگا سەرجەم فراکسیۆنەکان بگەرێنەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا

وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، “هیوادارین دوای بڕیارەکەی دادگای کارگێڕی سەرجەم فراکسیۆنەکان بگەرێنەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا”.

د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، “سوپاس بۆ دادپەروەریی دادگای کارگێڕیی بەغداد، هیوادارم ئەم بڕیارەی دادگا دەرفەت برەخسێنێت بۆ گەڕانەوەی تەواوی برادەران لە هەموو فراکسیۆنەکان بۆ هۆڵی ئەنجومەنی پارێزگا تاوەکو هەموو پێکەوە لە ئەنجومەنێکی خزمەتگوزاردا خزمەت بە کەرکوکییەکان بکەن بە هەموو پێکهاتەکانییەوە”.

ئەمڕۆ دادگای کارگێڕیی بەغداد، سەرجەم سکاڵاکانی سەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوکی رەتکردەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یو ئێن لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نیگەرانن لەو…
Total
0
Share