وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، مامۆستا عەلی باپیر تاکە کاندیدە بۆ سەرۆکی حزب.
محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، مامۆستا عەلی باپیر تاکە کاندیدە بۆ سەرۆکی حیزب و لەسەر تەکلیفی مەکتەبی سیاسی و دامەزرێنەران ماوەتەوە.
وتیشی، باوەڕناکەم لەناو کۆنگرەش کەس خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندیدبکات، چونکە بەرپرسیارێتیی گەورەی لەسەرشانە، لەکاتێکدا کۆمەڵ حزبێکی دەرەوەی دەسەڵاتە و تواناکانی سنووردارن.