تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 21 هەزار منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەركراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 21 هەزار و 481 منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەركراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا و لە 1-30ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری لە شاری سلێمانی 21 هەزار و 481 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاریی نەخۆشخانەكە بینراون كە سێ هەزار و 356 منداڵ داخڵكراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری 258 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵكراون و 257 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 233 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار بینراون، 533 حاڵەتی هەناسەتوندی منداڵ تۆماركراون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری 17 هەزار و 558 پشكنینی تاقیگەیی جۆراو جۆر و 379 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 421 سۆنەر، 89 ئیكۆ، 20 نازور و 387 تیشك گیراون.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لە بارەی تەندروستیی هونەرمەند شیرین

بابەتی دواتر

سۆران عەبدولغەفور: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئاردەوە ناتوانرێت وەك پێشتر 8 نان بكرێت بە هەزار دینار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share