نوێترین زانیاری لە بارەی تەندروستیی هونەرمەند شیرین

دوای مانەوەی سێ هەفتە لە نەخۆشخانە شیرین عەبدولوەهاب نەخۆشخانەی جێهێشت و گەڕایەوە ماڵەوە.

یاسر قەنتوش، پارێزەری راوێژکاری شیرین عەبدولوەهاب گۆرانیبێژی ناسراوی میسری رایگەیاند، “دوای مانەوەی بۆ ماوەی سێ هەفتە لە نەخۆشخانە، تەندروستیی شیرین زۆر باشە، نەخۆشخانەی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لە نەخۆشییەکەیدا لە پشتی بوون”.

لای خۆیەوە مستەفا کامل، نەقیبی میوزیکسیانەکانی میسر رایگەیاند، ” تەندروستی و پێکەنین و توانای جەستەیی شیرین گەڕاوەتەوە و بەم نزیکانە نوێترین گۆرانی پێشکەش بە هەوادارەکانی دەکات”.

شیرین ماوەی سێ هەفتەیە، بەهۆی ئالوودەبوونی بە ماددە هۆشبەرەکان لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و لەو ماوەیەدا بە دۆخێکی خراپی دەروونیدا تێپەڕی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینه‌وه‌یه‌ك: چای گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ دروستدەكات ‏

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی شێرپه‌نجه‌ى ئه‌مریكی، خواردنه‌وه‌ى چای زۆر ‏گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاتر ده‌كات.‏ كۆمه‌ڵگه‌ پزیشكییه‌كه‌…
Total
0
Share