کلاسیکۆی مایسترۆکان (چاڤی – چابی) ڕوودەدات؟

چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا چاودێری بەرەوپێشچوونی توانا هونەرییەکانی چابی ئەلۆنسۆی ئیسپانی، ڕاهێنەری یانەی بایەر لیڤەرکوزن دەکەن.

ئەلۆنسۆ لە تشرینی یەکەمی 2022وە پۆستی ڕاهێنەری یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی وەرگرتووە، بەرەوپێشچوونێکی دیار لە ئاستیدا بەدیکراوە، توانیویەتی یانەکە بگەڕێنێتەوە سەر ڕێڕەوی ڕاست.

تاوەکو ئێستا (11) یاریی یانە ئەڵمانییەکەی بەڕێوەبردووە، پێنج بردنەوە و سێ یەکسانبوون و سێ دۆڕاندنی تۆمارکردووە، لە دوایین شەش یارییشدا براوە بووە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لەنێو یانە خوازیارەکانی ئەلۆنسۆ-دا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بوونی هەیە.

ئیدارەی “لۆس بلانکۆس” بڕیاریداوە لە ئەگەری شکستهێنانی ئەنچلۆتی-دا، هاوشانی ڕائول گۆنزالێس و ماوریسیۆ پۆچتینۆ و زێدان، بیر لە مایسترۆکەی پێشوو-یان بکەنەوە.

بابەتی پێشتر

مانێ لە پاریس ئامادە دەبێت

بابەتی دواتر

کاتژمێری قیامەت چییە؟ کەی نیوەشەو لێدەدات و زەوی کۆتاییدێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share