یونسكۆ: ژمارەیەك رووباری گەورەی بەستوو بەهۆی گۆڕانی ئاووهەواوە دیارنامێنن

راپۆرتێكی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەروەردە و زانست و رۆشنبیری (یونسكۆ) رایدەگەیەنێت، هەندێك لە رووبارە بەستووە بەناوبانگەكانی جیهان لەماوەی كەمتر لە 30 ساڵی داهاتوودا دیارنامێنن.

لیستەكەی یونسكۆ ژمارەیە رووباری بەستوو لەم ناوچانە دەگرێتەوە، (شاخی دۆلۆمیت لە ئیتاڵیا، ناوچەی یوسمایت ویلوستۆن لە ئەمریكا و شاخی كلیمنجارۆ لە تەنزانیا).

ئەم رووبارە بەستووانە و چەندانی دیكە تا سالی 2050 لەناودەچن بەهۆی قەتیسبوونی گەرماوە، سەرەڕای پێشبینییەكانی دیكە لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی.

یونسكۆ چاودێریی نزیكەی 18 هەزار و 600 رووباری بەستوو لە 50 ناوچەی شوێنەواریی جیهانی دەكات، دەڵێت، پێشبینی دەكات دوو لەسەر سێی تا ساڵی 2050 دیارنەمێنێت، بەپێی رۆیتەرز.

لەكاتێكدا دەكرێت پارێزگاری لەوانی دیكە بكرێت لەڕێی پارێزگاری لە پلەكانی گەرمای جیهان بە كەمتر لە 1.5 پلەی سەدی، بەراورد بە ئاستی بەر لە سەردەمی پیشەسازی.

بابەتی پێشتر

بەهۆی هاوسەرگیریكردن لەگەڵ ژنێكی سوری گولـلەیەكی نا بە سەری هاوسەرەكەیەوە

بابەتی دواتر

حەوت رێگا بۆ پاککردنەوەی ماکیاژەکەت بە دروستی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: تاوەباران دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە تاوەباران دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.…
Total
0
Share