کەشناسی: تاوەباران دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە تاوەباران دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.

کەشناسیی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزیکی سووک کە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم کاریگەریی کەمێک زیاتر دەبێت، هەروەها لەناوچە شاخاویە سنووریەکانی باکووری هەرێم ئەگەری کەمێک تاوەباران و هەورە بروسکە هەیە لە کاتەکانی ئێوارە.

پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلەی سەدی نزمدەبێتەوە.

سبەینێ هەینی، ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوەباران و بروسکە کە سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم (پارێزگای دهۆک) دەستپێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم دەگرێتەوە، بەشێوەی تاوە باران و هەورە بروسکەی پچڕ پچڕ، رێژەی دابارین لەناوچەکانی بادینان زیاتر دەبێت، کاریگەرىی ئەم ناجێگیریەی کەش تا رۆژی شەممە بە لاوازی دەمینێتەوە .

هەروەها پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت بەجۆرێک 4 بۆ 6 پلە نزمدەبێتەوە لە ناوچە جیاجیاکان بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: چارەسەرەکانی گۆشەگیری دەتوانن بونیادی مێشک بگۆڕن

بابەتی دواتر

لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئێستا بەرەی پێشەوەی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە گەیشت کە دەبێتە هۆی بەفربارینێکی زۆر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “هەرئێستا ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە نزیکبووەوە کە پێشبینیدەکرێت…
Total
0
Share