ئێستا راستیی مردنی ئەو ژنەی “لە لایەن خەسوویەوە سووتێندرا” ئاشكرادەكات

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو ژنەی دەوترێت لە لایەن خەسوویەوە سووتێندراوە، لایەنی پەیوەندیدار هەواڵەكەی رەتدەكاتەوە.

نەقیب راز فریا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی بە ئێستای راگەیاند، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو ژنە لە راستییەوە دوورە و باری تەندروستیی جێگیرە.

لای خۆیەوە برایەكی هاوسەری ئەو ژنەی دەوترێت لە لایەن خەسوویەوە سووتێندراوە، لە لێدوانێكدا بۆ ئێستا جەختیكردەوە لەوەی ژنەكە لە ژیاندا ماوە و ئەو كەسەی بەهۆی سووتاویی جەستەیەوە گیانیلەدەستداوە، ژنێكی دانیشتووی گەڕەكی شۆریجەی شاری كەركوكە.

بابەتی پێشتر

بەرزترینە لە 24 ساڵی رابردوودا.. هەڵاوسان لە توركیا گەیشتووەتە 85.5%

بابەتی دواتر

جێگری دووەم بۆ سەرۆكی پارتی زیادكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە شەوی رابردووەوە هەناردەی غاز لە كێڵگەی غازی كۆرمۆرەوە بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستیپێكردووەتەوە…
Total
0
Share