دژەتیرۆری یەكێتی پێنج تیرۆریستی دەستگیركرد

دژەتیرۆری یەكێتی دەستگیركردنی پێنج تیرۆریستی ڕاگەیاند، كە لە موسڵەوە داواكراو بوون و كاری تیرۆرستییان ئەنجامداوە.

تیرۆریستەكان دوای دەستگیركردنیان، ڕادەستی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق كراون، بۆ ئەوەی ڕادەست بە یاسا بكرێن.

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر_CTG، لە ڕێککەوتی 4/8/2022 پێنج تیرۆرست کە داواکراوبوون لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی موسڵ بە تۆمەتی تێوەگلان بە ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی، دەستگیر کرد، دواتر ڕادەستی (بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق لە سلێمانی) کران، بەمەبەستی ڕادەستکردنیان بە یاسا.

بابەتی پێشتر

مانچستەر یونایتد دواین ڕاهێنانی بۆ یاریی برایتۆن ئەنجامدا

بابەتی دواتر

هەولێر.. 16 بەنزینخانە بەهۆی خراپی کوالێتیی بەنزینەوە سزادران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share