ئەندەرپاسێك لە سلێمانی دروستدەكرێت

بەردی بناغەی “ئەندەرپاسی فاروق مەلا مستەفا” لە شاری سلێمانی دانرا.

ئەندەرپاسەکە دەكەوێتەسەر شەقامی مەلیك مەحمود، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “پڕۆژەكە دەبێتەهۆی چارەسەركردنی كێشەی (U-turn)ی سەر شەقامی مەلیك مەحمود لە نزیك شاری پزیشکیی فاروق، هەروەها ئاسانكردنی هاتوچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودەوە بۆ گەڕەكەكانی كازیوە و ئیبراهیم ئەحمەد و هیوا و پەری”.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، “ئەندەرپاسەكە دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی رووداوی هاتوچۆ و قەرەباڵغی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك محمود” و بڕیارە لە ماوەی یەك ساڵدا جێبەجێكردنی تەواوبكرێت.

بابەتی پێشتر

دووکەڵ پیسترین پایتەختی جیهان دادەپۆشێت

بابەتی دواتر

بەرزترینە لە 24 ساڵی رابردوودا.. هەڵاوسان لە توركیا گەیشتووەتە 85.5%

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share