نوری مالیكی پێشنیاز دەكات نرخی 100 دۆلار بكرێتە 137 هەزار و 500 دینار

نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە تویتێكدا پێشنیازیكردووە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار داببەزێندرێت لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و هاوڵاتییاندا، لە كاتێكدا ئێستا نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 145 هەزار و 500 دینار.

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەو دۆسیەیە لەبەردەم حكومەتی عێراقدایە كە پێویستە چارەسەربكرێت بە شێوەیەك زیان بە هاوڵاتییان و ئابوری نیشتیمانیی نەگەیەنێت، لە ڕێگای دانانی پلانێكی ورد و گشتگیرەوە.

لە پێشنیازەكەی نوری مالیكدا هاتووە، نرخی یەك دۆلار بكرێتە 1375 دینار لە بری ئەوەی ئێستا یەك دۆلار بەرامبەرە بە 1450 دینار.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ژمارەیەك پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایانكردووە، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار داببەزێندرێت كە دواجار وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندیی بڕیاری كۆتایی لەو بارەیەوە دەدەن.

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق: خانووی ئاوارەكان نۆژەندەكەینەوە

بابەتی دواتر

كاتی دەستپێكردنی خوێندن بۆ قۆناغی یەكەم لە زانكۆی سلێمانی ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share