كاتی دەستپێكردنی خوێندن بۆ قۆناغی یەكەم لە زانكۆی سلێمانی ڕاگەیەندرا

یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران كاتی دەستپێكردنی خوێندن بۆ قۆناغی یەكەم لە زانكۆی سلێمانی ڕاگەیاند.

د. پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران ڕایگەیاند، دەستپێكردنی خوێندنی خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 بڕیاردرا سەبارەت بە كۆلێژە پزیشكییەكانی (گشتی و ددان و دەرمانسازی و پەرستاری و ڤێتێرنەری ڕۆژی شەممە 5ی 11ی 2022 سەبارەت بە سەرجەم كۆلێژەكانی دیكە ڕۆژی یەكشەممە 6ی 11ی 2022 یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی خوێندنیانە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر بەو بۆنەیەوە دوای پیرۆزبایی لە خوێندكارانمان و بەخێرهاتنیان داواكارین لە كاتی ئاماژەپێكراو سەردانی بەش وكۆلێژەكان و بەڕێوەبەرایەتیی بەشەناوخۆییەكان بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکوک بنەمای ئارامی و ئاوەدانیی شارەکەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ هەڤاڵان ڕەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، ئاسۆ مامەند،…
زیاتر ببینە

بە ناونیشانی “ئازادی یان مردن”.. سەرجەم زیندانیانی بادینان مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند

زیندانیانی بادینان لە چاکسازیی گەورانی هەولێر، لە نامەیەکدا مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووە، مانگرتنەکەیان پەیوەستە بە داواکارییان بۆ پێدانی…
Total
0
Share