حكومەتی عێراق: خانووی ئاوارەكان نۆژەندەكەینەوە

خانووی ئەو هاوڵاتییانەی بەهۆی شەڕ و توندوتیژییەكانەوە رووخێندراون یاخود خاپووربوون، نۆژەندەكرێنەوە و پەرلەمانتارێك دەڵێت، “ناوچە دابڕاوەكانیش دەگرێتەوە”.

عەلی عەباس وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكاندا رێككەوتوون خانووی ئاوارەكان و ئەو هاوڵاتییانەی خانووەكانیان رووخێندراون نۆژەنبكەنەوە.

وتیشی، لە قۆناغی یەكەمدا خانووەكان بە شێوەیەكی رێژەیی نۆژەندەكرێنەوە، دواتر بە تەواوەتی كاری نۆژەنكردنەوەیان بۆ دەكرێت و لیستی ناوی هاوڵاتییەكان دەدەن بە رێكخراوەكان.

لەبارەی ئەو پرسەوە، كەریم شكور ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ئێستای راگەیاند، رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵیدا كراوە پرۆسەكە خانووی كوردانی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە و ئەو هاوڵاتییانەی خانووەكانیان رووخێندراون، نۆژەنبكرێنەوە.

بابەتی پێشتر

كەناراوەكانی یۆنان.. دوو كۆچبەر بە زیندوویی و تەرمێك دۆزرانەوە

بابەتی دواتر

نوری مالیكی پێشنیاز دەكات نرخی 100 دۆلار بكرێتە 137 هەزار و 500 دینار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share