وەزارەتی خوێندنی باڵا راگەیاندن بۆ پۆستی راگری كۆلێجێك لە زانكۆی دهۆك دەكات و مەرجەكانیش دیاریدەكات.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، لە چێوەى رێنماییەکاندا، پۆستى راگرى کۆلێژى پزیشکیى ددان لە زانکۆى دهۆک بۆ جارى دووەم ڕادەگەێنێت.
هەروەك مەرجەكانیشی دیاریكردووە، هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت، نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت و خزمەتى زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.
وەزارەتەكە چەند مەرجێكی دیكەی راگەیاندووە، پێشكەشكار باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەشبکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ، زمانى ئینگلیزى بزانێت و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
دواكات بۆ پێشكەشكردنی سیڤی و پوختەی راژە و سەرەتا پێویستەكان كۆتایی دەوامی رۆژی 2022/11/12 دەبێت.