شۆفێران سیستمی فێنككەرەوە بەكارنەهێنن دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكانیاندا دەگیرێت

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە ئۆتۆمبێلێكی هێڵەكانی دەرەوەی شار سیستمی فێنككەرەوە لە وەرزی هاویندا بەكاربهێنن و دەشڵێت، “لەماوەی رابردوودا 11 ئۆتۆمبێل بەهۆی بەكارنەهێنانی سیستمی فێنككەرەوەوە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كراوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكانیاندا گیراوە”.

پێشتر بەپێی بڕیارێك سەرجەم ئۆتۆمبێلی هێڵەكانی دەرەوەی شار كە سەرنشین دەگوازنەوە دەبێت سیستمی فێنككەرەوە كارپێبكەن و ئەو بڕیارەش ساڵانە لەسەرەتای مانگی حوزەیرانەوە تا وەكو 20ی تشرینی یەكەم جێبەجێدەكرێت.

ئازاد ئەحمەد، سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا بە نووسراوێك داوامانكرد كە ئۆتۆمبێلی هێڵەكانی ناوشار هاوشێوەی ئۆتۆمبێلەكانی دەرەوەی پەردەیان بۆ دابنرێت لەكاتێكدا كە سەرنشینیان پێبێت و بە پێچەوانەوە رێپێدراو نییە.

ئاشكراشیكرد، لە ماوەی رابردوودا 11 ئۆتۆمبێلی هێڵەكانی دەرەوەی شار بەهۆی بەكارنەهێنانی سیستمی فێنككەرەوەوە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كراوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەستیان بەسەرداگیراوە كە ئەوەش لەسەر بنەمای سكاڵای هاوڵاتییان ئێمە نووسراومان كردووە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كراوە و سزای داراییان بەسەردا سەپێنراوە و ئەگەر دووبارەی بكانەوە سزای قورستر دەدرێن.

بابەتی پێشتر

ئاگرەكەی سلێمانی كۆنتڕۆڵكرا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی داواکەی د. فەرهاد پیرباڵ جێبەجێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share