دۆرتمۆند: کێ بێلینگهامی دەوێت ئەم نرخە بدات

چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا دەیانەوێت لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 جود بێلینگهامی ئینگلیزی و یاریزانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بکڕن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بیڵد سپۆرت”ی ئەڵمانی، ئیدارەی دۆرتمۆند بۆ دەستبەرداربوون لە جود بێلینگهامی تەمەن 19 ساڵ داوای بڕی 150 ملیۆن یۆرۆی کردووە، کە زیاترە لە نرخی پێشووی جادۆن سانچۆ و ئێرلینگ هالاند.

سەرەڕای داواکارییە خەیاڵییەکەی “ڤێستیڤالین”، چەند یانەیەکی زەبەلاح خواستی خۆیان بۆ کڕینی بەهرەدارەکەی ئینگلتەرا نیشانداوە، دیارترینیان یانەکانی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ و چێڵسی بوون، لە کاتێکدا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دانوستاندنەکاندا پێشەنگی گرتووە.

بێلینگهام لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان 109 یاری بەدرێسی دۆرتمۆندەوە کردووە، 19 گۆڵ و 20 ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

(144) جامی مۆندیال دەستی بەسەرداگیرا

بابەتی دواتر

ئەتلەتیکۆ دوای سیمیۆنی بەنیازی ڕاهێنەرێکی مەزنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share