(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس لە “فیۆلا”ی بردەوە و سەرکەوت بۆ پلەی (9)

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (22)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر فیۆرنتینا تۆمارکرد.

یانەی یوڤانتۆس له‌ یاریگای “ئالیانز ستادیەم” میوانداریی فیۆرنتینای کرد، “خانمە پیرەکە” توانی به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

گۆڵه‌کەی “بیانکۆنێری” له‌ خوله‌کی 34 له‌لایه‌ن ئەدریان ڕابیۆ-وە‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی یوڤانتۆس ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (29) و لە پلەی (10)ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا-وە بۆ پلەی نۆیەم سەرکەوت، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی فیۆرنتینا به‌ (24) خاڵه‌وه‌ چووە‌ پله‌ی (14)‌.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی سەبەتەی خۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

مووچە دەدرێت بە بەشێك لە خوێندكارانی بنەڕەتی و ئامادەیی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share