بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوک ڕایگەیاند، جگە لە ئاڵای عێراق ڕێگەنادات هیچ ئاڵایەکی دیکە لەسەر دامەزراوەکانی شارەکەدا هەڵبکرێت.
لە نووسراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوک ئاراستەی دامەزراوەکان و قوتابخانەکانی کردووە هاتووە، “هیچ ئاڵایەک ڕێگەی پێنادرێت لەسەر قوتابخانەکان هەڵبکرێت جگە لە ئاڵای عێراق”.