بکوژی سەرەکیی گەنجەكەی کەلار خۆی رادەستی پۆلیس کرد

بكوژی ئەو گەنجەی شەوی 25ی مانگی رابردوو لە کەلار كوژرا، خۆی رادەستی پۆلیس کرد و ئێستا “هۆكاری كوشتنەكەی” ئاشكرادەكات.

شەوی 25ی مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو، گەنجێک بە ناوی (داود سلێمان حیان) لەدایکبووی ساڵی 1991 لە نزیک قەڵای شێروانەی قەزای کەلار بە گولـلە کوژرا، بکوژی سەرەکیی تاوانەکە هەڵات و پۆلیس پێنج کەسی لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکرد.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، عەلی جەمال قەدووری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، “ئەمڕۆ تۆمەتباری سەرەكیی كوشتنی ئەو گەنجە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە”.

ئاشكرایكرد، تۆمەتبارەكە تەمەنی 31 ساڵە و خەڵكی گەرمیانە و دانی بە كوشتنی گەنجەكەدا ناوە، “پاڵنەری تاوانەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ کێشەی کۆنی نێوانیان كە بەو هۆیەوە تەقەی لێکردووە و کوشتوویەتی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە بە فێڵ بڕی 40 هەزار دۆلاری لە هاوڵاتییەک وەرگرتبوو

پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بە فێڵ بڕی 40 هەزار دۆلاری لە هاوڵاتییەک وەرگرتبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
زیاتر ببینە

ڕێکخراوێكی ئەمریكی: سوپای تورکیا بە گوندنشینانی هەرێمی وتووە بگەڕێنەوە شوێنەکانتان دەکوژرێن

ڕێکخراوی (CPT)ی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر سنورەکانی هەرێم ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “سوپای تورکیا بە دانیشتوانی…
Total
0
Share