وەزارەتی کارەبا: هەر هاوڵاتییەک بیەوێت سیستمی وزەی خۆری بۆ دەبەستینەوە بە کارەبای نیشتمانییەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، هەر هاوڵاتییەک بیەوێت دەتوانێت لە ڕێگەی فۆڕمیکی تایبەتەوە داوای بەستنەوەی سیستمی وزەی خۆر بە کارەبای نیشتمانییەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا ئاشکرایکردووە، ” بەپێی فەرمانی وەزارەتی کارەبا هاوڵاتییان دەتوانن لە ڕێگای پڕکردنەوەی فۆرمێک کە لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبا هەیە، داوای بەستنی سیستمی وزەی خۆر بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانییەوە بکەن”.

وەزارەتی کارەبا چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ سیستمەکەدا خستووەتەڕوو و بەمشێوەیە دەبێت:

جێبەجێکردنی مەقاسەی وزەی کارەبا بەم شێوەیە دەکرێت:( وزه‌ی به‌كارهاتوو – وزه‌ی به‌رهه‌م هێنراوو).

ا_ ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی مقاسه‌كه‌ موجه‌ب (+)بوو ئه‌وه‌ بڕی وزه‌كه‌(Kwh) ده‌كرێت به‌ پاره‌ و له‌سه‌ر پسوله‌ داده‌نرێت.

ب_ ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ سالب(-) بوو ئه‌وا پسوله‌ی ئه‌و مانگه‌ ده‌بێت (سفر) و هیچ پاره‌ بۆ به‌شداربوو ئه‌ژمار ناكرێت و بڕی وزه‌ زیاده‌كه‌ ده‌كرێت به‌  ره‌سید به‌ (KWh) نه‌ك پاره‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ مانگی داهاتوو.

ج_ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی (مقاصه‌)كه‌  له‌ مانگی داهاتووش هه‌ر سالب بوو ئه‌وه‌ ره‌سیده‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ مانگی داهاتوو ، ئه‌م گواستنه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ده‌رئه‌نجامی  مقاسه‌كه سفر ده‌بێته‌وه‌.

د_ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی  (مقاصه)‌كه‌ به‌ به‌رده‌وام سالب بێت ئه‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ وزه‌یه‌كه‌ به‌(KWh) ده‌مێنێت وه‌ك ره‌سید هه‌تا رێنمایی نوێ ده‌رده‌چێت و پسوله‌ی ئه‌و به‌شداربووه‌ به‌ سفری ده‌مێنێته‌وه‌.

ه_ ئه‌م (مقاصه)‌یه‌ ته‌نها له‌ یه‌ك پۆل ده‌كرێت (ماڵان بۆ ماڵان) (پیشه‌سازی بۆ پیشه‌سازی )(بازرگانی بۆ بازرگانی) .

بۆ ئاسانكاریی ئەو هاوبەشانەی دەیانەوێت زانیاریی  و فۆرمیان دەست بكەوێت  و مامەڵەكانیان دەست پێبكەن دەتوانن پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای پارێزگاكان و دابەشكردنی كارەبای ئیدارە سەربەخۆكان و دابەشكردنی كارەبا لەقەزاكان بكەن.

بابەتی پێشتر

لە دوای خۆرگیران، خۆر پێمانپێدەکەنێت

بابەتی دواتر

لە هەولێر ژنێک هاوسەرەکەی خۆی سووتاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share