لە هەولێر ژنێک هاوسەرەکەی خۆی سووتاند

دوێنێ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر ژنێک هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە و دواتر سووتاندوویەتی.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،” دوێنێ سێشەممە کاتژمێر 10:25 خولەکی شەو هێزەکانمان لە رووداوێکی خۆکوژی لە گەڕەکی هەڤاڵان، دوای گەیشتنی تیمەکانمان دەرکەوت پیاوێک لە گەرماوی ماڵەکەیان سووتاوە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “قوربانییەکە ناوی ئەحمەد جەوادە، تەمەنی 43 ساڵە و فەرمانبەرە لە وەزارەتی رۆشنبیری، دواتر دوای لێکۆڵینەوەکانمان دەرکەوت، کە خۆی نەسوتاندووە، بەڵكو کوژراوە دواتر سوتێندراوە”.

ئاشکراشی کرد، “دوای هەشت کاتژمێر لێکۆڵینەوەی بەردەوام توانیمان بگەین بە دەرئەنجامی راستیی رووداوەکە، کە هاوسەرەکەی بە ناوی(د.غ.م) تەمەن 29 ساڵ و بەرەگەز عەرەب، تاوانەکەی ئەنجامداوە و خۆشی دانی بە تاوانەکەدا ناوە، کە بە چەکوش کوشتوویەتی دواتر بردوویەتیە گەرماوی ماڵەکەیان و نەوتی پێداکردووە و سووتاندوویەتی، دواتریش ماڵی بەجێهێشتووە و لەگەڵ منداڵەکانی چوونەتە دەرەوە و لەکاتی گەڕاندنەوەی دراوسێکانی ئاگادارکردووەتەوە و وتوویەتی “هاوسەرەکەی خۆی سووتاندووە”.

باسی لەوەش کرد، “ئەو دوو هاوسەرە ماوەی حەوت ساڵ بووە هاوسەرگیریان کردووە، دوو منداڵیان هەبووە، کێشەیان لە نێواندا هەبووە و بەو هۆیەوە بە چەکوش لە سەری داوە”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا: هەر هاوڵاتییەک بیەوێت سیستمی وزەی خۆری بۆ دەبەستینەوە بە کارەبای نیشتمانییەوە

بابەتی دواتر

30 ملیۆن دۆلاری بۆ دەرچوو لە ترسی کەسوکارەکەی بەم شێوەیە شاردییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share