سبەی نەوت لەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، دەربەندیخان و بازیان دابەشدەكرێت”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەی یەكشەممە نەوت لە سنووری قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، دەربەندیخان و بازیان دابەشدەكرێت.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، بڕی نەوتەكە 200 لیترە كە بە نرخی 100 هەزار دینار و بە كارتی زیرەك بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت و ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری سلێمانی دەستكرا بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن ژمارەی ئەو حزب و هاوپەیمانێتییانەی ئاشکراکرد کە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 13 حزب و دوو هاوپەیمانی بەشداریی دەکەن. جومانە غەلای وتەبێژی…
Total
0
Share