ئابڕووچونێک تەندروستیی جیهانی دەهەژێنێت.. پزیشکێکی ژن: دەستدرێژی کراوەتە سەرم

ڕێکخروای تەندروستیی جیهانی دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ سەبارەت بەو دەستدرێژییانەی ژمارەیەک لە بەرپرسە باڵاکانی ڕێکخراوەکە ئەنجامیانداوە. بڵاوکردنەوەی پزیشکێکی گەنجی ژن باس لەوە دەکات لەلایەن بەرپرسانی ڕێکخراوەکەوە دەستدرێژی کراوەتە سەری.

چیرۆکەکە بەر لە دوو هەفتە دەستیپێکرد، لەکاتی بەڕێوەچوونی لوتکەی تەندروستیی جیهانی کە ساڵانە ئەنجامی دەدات.

ڕۆزی جەیمس ئەو پزیشکە گەنجەی چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە دەڵێت، لە کاتژمێر سێی بەرەبەیان لە ڕۆژی 18ی تشرینی یەکەم کە تەمەنی 26 ساڵ بووە و هەوڵی دەستدرێژیکردنە سەری دراوە، دەڵێت، دوای گەڕانەوەی بۆ هۆتێلێک لە بەرلین لەدوای ڕۆژیکی پڕ لە کار “ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی بوومەوە لەلایەن یەکێک لە کارمەندانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەوە تەنها من نیم بەڵکو بەسەر زۆرێکماندا هاتووە. دەڵێت، “من زۆر ترسام بەڵام لەسەروو هەموو شتێکەوە زۆر توڕەبووم ئەوە وایلێکردم ئەم چیرۆکە بڵاوبکەمەوە”.

لەوبارەیەوە، لە یەکەم لێدوانیدا تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، “نیگەرانین لەو جۆرە ڕەفتارانە، بەڕاستی ترسێنەرە”.

جەختیکردووەتەوە، ڕێکخراوەکە چاوپۆشی لە هیچ دەستدرێژییەک ناکات و هەر ڕێکارێک پێویست بێت دەیگرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

ئەفغانستان.. تەقینەوەیەک ئۆتۆمبێلێکی فەرمانبەرانی کردە ئامانج

بابەتی دواتر

کەنەدا یەک ملیۆن و 45 هەزار کۆچبەر وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشكنینی پزیشكی بۆ بایدن دەكرێت

كۆشكی سپی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، پشكنینی پزیشكیی ساڵانە بۆ جۆ بایدن دەكرێت و لەكاتێكی دواتردا ئەنجامەكەی رادەگەیەندرێت. كارین جان…
Total
0
Share