ئێستا دوایین زانیاری لەبارەی دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران ئاشكرادەكات

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران دەدات و جەختیشدەكاتەوە بەپێی بەدواداچوونەكانمان وەزارەتی دارایی هەنگاوەكانی بۆ دروستكردنی هەژمارەكە دەستپێكردووە.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەپێی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2020 كە دەرچووێندراوە حكومەت پابەنددەكرێت بە دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران و بۆ ئەو پرسەش لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمدا بەدواداچوونمان كردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەپێی بەدواداچوونەكانمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی كار لەسەر ئەو بابەتە دەكرێت كە تێیدا شایستە داراییەكان و بەپێی یاساكە كە لە ماددەی 13ی دا هاتووە شایستەی دارایی خەرجكراو و ئەو پارەیەی كە نەدراوە، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕێنمایی بۆ دەربكات كە چۆن بتوانرێت مامەڵەی لەگەڵدا بكات كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆراندا بێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی نووقمبوونی بەلەمێك لە نزیك كەناراوەكانی یۆنان 58 كۆچبەر بێسەروشوێنبوون

بابەتی دواتر

هەوڵێك بۆ هەرزانكردنی نەوتی سپی ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی هاوینە

بەپێی پێوانەیە فەلەکییەکان ئەمڕۆ یەکەم رۆژی وەرزی هاوینە لە نیوە گۆی باکووری گۆی زەوی. ئەژی چەتۆ سەرۆکی کۆمەڵەی…
Total
0
Share